٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥١
کۆبوونەوەی ئێران، ڕووسیا و چین لە ڤییەنا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و چین ئێوارەی پێنجشەممە بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەدا بەشدارییان کرد.

(ABNA24.com) نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و چین ئێوارەی پێنجشەممە بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەدا بەشدارییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "کازم غەریب ئابادی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، شەوی هەینی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر، ئەو کۆبوونەوەی کە بە ئامادە بوونی "سەید عەباس عەراقچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی بەڕێوە چوو، بە بنیاتنەرو پۆزتیڤ وەسف کرد.

تازەترین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕۆژی هەینی لە ئاستی جێگران وەزیر و بەڕێوەبەرانی سیا سیی وڵاتانی ١+٤ لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێ.

عەراقچی سەرۆکایەتی لێژنەی ئێرانی لەو کۆبوونەوەیەدا لە ئەستۆ دەبێ.

یەکێتیی ئەورووپا پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمسیۆنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵەکانی سەرچاوەگرتوو لە چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە لێک دەدرێتەوە.



/129